بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر کە پێشتر بڕیار بوو لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە بچێت و دوا خرا، دوای دەرکرانی بڕیاری دادگای فیدراڵ سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت.
پێشتر شاندی هاوئاهەنگی شیعە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەسەر کۆبوونەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: ڕێبەرانی پارت و لایەنە شیعەکان لە ڕەوتی کۆبوونەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ موقتەدا سەدر پرسی گرینگیان تاوتوێ کردووە. لەو کۆبوونەوەدا ڕێککەوتن کرا کە هەنگاوی کردەیی پێویست بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی هەڵگیرێ.
342/